شرێک ئەنیمەیشنی سەرگەرمی، کۆمیدی، خێزانی، فانتازیایە لە دەرهێنانی ئەندرۆ ئادەمسۆن و ڤیکی جێنسۆن لە ١٨ی ئایاری ٢٠٠١ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. هەروەها هونەرمەندانی وەک مایک مایرێس، ئیدی مێرفی، کامیرۆن دیاز وەک ئەکتەری دەنگی لەم ئەنیمەیشنەدا ڕۆڵ دەگێڕن. بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی فیلمی ئەمریکی، ئەم فیلمە یەکێکە لە ١٠ فیلمە ئەنیمەیشنە درێژەکانی جیهان.